به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦٥١ كرێكار له پارێزگای مازه‌نده‌ران به هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له ده‌ستداوه یان بریندار بوون.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، لانیكه‌م ٧٨ كه‌س له بریندارانی ڕووداوه‌كانی كار له ئه‌و پارێزگایه، گیانیان له ده‌ستداوه و ڕوۆژانه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ڕێكخراوێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئیمه‌نی كرێكاران له ئێران، ڕێژه‌ی ڕوودانی ڕووداوه‌كانی كار به‌رز تر ده‌بێته‌وه. شایانی باسه له ساڵی ١٤٠٣ی ههوتاویدا، لانیكه‌م ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار له ئێران به هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ١٦ هه‌زار هاووڵاتی دكهش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.
