ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی ئیسلامشه‌هر، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشته‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ستە دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و واحدەوە، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.
