ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ١٠ كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ٩ كرێكاری شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی ده‌وڵه‌ت ئابادی ئیسفه‌هان، به هۆی گاز گرتوویی و دره‌نگ گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا، گیانیان له ده‌ستدا و ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه‌ی بیناسازی خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه به سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا.
