ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكروانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان به به‌رپایی ڕێپێوانێك و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان، ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.
