کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ١١ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌سێداره‌دانی ١١ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژنی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستوپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیكه‌بیر مه‌حموود وه‌ند، یاسر جه‌هان تیغ، محه‌ممه‌د قه‌هره‌مانی و ساسان شێخیبه‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ زیندانه‌كانیماهشه‌هر، ساری، فرده‌وس و بێهبه‌هانئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیعه‌لی شاملوو، مه‌نوچهر نه‌وابی، سه‌عید خوش كه‌لام، محه‌ممه‌د سووری، شه‌هرام میرزاده‌، فه‌ردین ڕه‌زایی و حه‌بیب فه‌ریدی، به‌ تۆمه‌تیپه‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانله‌ زیندانه‌كانیبحنورد، تایباد، لاكانی ڕه‌شت و ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، له‌ سێداره‌ دراون.