ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، “مه‌سعوود ئه‌كبه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات، به‌شداری له گروپه‌كانی دژ به ڕژیم، حوكمی ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
