ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی شاغڵ له بێهزیسیتی شاری بووشێهر، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندەکان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
