به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مین‌و ڕوزه‌دار” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری تاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات كراوه. شایانی باسه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیەوە تاكوو ئێستا، له مافی ده‌رستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
