ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراو له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان به پێی ئه‌زمونی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنهوزهی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی نه‌وت بوون.
