ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مۆكران له شارستانی كۆناره‌ك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و نه‌بوونی ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیاری به‌رپرسانی ڕژیم، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له سه‌ر كار ده‌ركرابوون بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سەركرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
