له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ١٢ هاووڵاتی له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، 7 به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یاوه‌ر فه‌رهادی، گوڵموراد نه‌جاتی، عه‌لی ئه‌شره‌ف خودایی، حه‌سه‌ن به‌همه‌نی، مه‌سعوود ئێحسانی، عه‌باس حسێنی و ئه‌مین په‌ناهی زاده” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا، ئه‌لیگوده‌رز، نه‌یشابوور، به‌نده‌ر عه‌باس، گورگان و سنه” ئێعدام كراون. هاوكات ٥ زیندانی دیكه‌ی به ناوه‌كانی “خۆسرۆ نێعمه‌تی، میلاد میرزا خانی، نوره‌دین عه‌سکه‌ری، عه‌لیموراد ئه‌نساری و حسێن كوچادی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “قوم، سمنان، ئه‌راك و قه‌زوین” له سێداره دراون.
