ڕۆژی ڕابردوو، “په‌ریسا كه‌ماڵی ئه‌رده‌كانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی شاری یه‌زد، پاش به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی له ئه‌و زیندانه، مانی له خواردن گرتووه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیمی ” و “ئه‌ندامتی گروپه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی“، سه‌رجه‌م حوكمی ٧ ساڵ ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
