کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێدانی شارومه‌ندی فه‌خری به‌ وریشه‌ مورادی له‌ لایه‌ن شاره‌داری شاری پوجیبونسی ئیتالیا

پێدانی شارومهندی فهخری به وریشه مورادی له لایهن شارهداری

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، “وریشه‌ مورادی” به‌ندكراوی سیاسی كورد و مه‌حكوم به‌ سێداره‌، له‌ لایه‌ن شاره‌داری شاری پوجیبونسی ئیتالیاوه‌ شارومه‌ندی ئیفتخاری پێكشه‌ش كرا.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌رۆك شاره‌وانی ئه‌و شاره‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاری پوجیبونسی و كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ ئازادیخوازانی وڵاتی ئیتالیا، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك شارومه‌ندیان پێشكه‌ش به‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كردووه‌. له‌ به‌رده‌وامی مه‌راسمه‌كه‌دا، شیوا مەحبووبی، لە وتەبێژانی کەمپەینی ئازادیی بۆ وریشە مورادی، وەک نوێنەری بنەماڵە و لە پشتیوانانی ناوبراو بەشداریی لە مەراسمەکەدا کرد و سوزانا چێنی، باسی لە چالاکییە مرۆییەکان و هەوڵەکانی وریشە مورادی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان کرد.