ڕۆژی ڕابردوو، ڕێوه‌ڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی “عه‌لی ئیسحاق” چالاكی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له ئێران، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له چالاكوانان و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزه به‌ڕێوه‌چوو.
ناوبراو له دایكبووی ساڵی ١٣٢٨ی هه‌تاوی له گه‌ڕه‌كی خانی ئابادی شاری تارانه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٣ ساڵ، به هۆی چالاكییه‌كانی به مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی جیهانێكی باشتر بۆ چینی كرێكار و سته‌ملێكراوان، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا تێپه‌ڕبووه. ئه‌و چالاكوانه ڕژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری مه‌عده، گیانی به‌ختكرد.
