ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه‌و پێشه‌وه‌ی ڕۆژی “خوێندكاران له ئێران”، “ئه‌میر حسێن مورادی و عه‌لی یونسی” دوو خوێندكاری به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، چه‌ند په‌یامێكیان ئاراسته‌ی خوێندكاران و كۆمه‌ڵگای ئێران كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه له نامه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، هێمای خۆڕاگری و مقاومه‌تی خه‌ڵك و جه‌وانانی سته‌ملێكراوی ئێرانه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه گوشاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خوێندكاران و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان، نه‌ك ته‌نیا هیوای ئازادی له دڵیان‌دا ناكوژێت، به‌ڵكوو به‌هێزتری ده‌كاته‌وه. له به‌رده‌وامی نامه‌كاندا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “ئێحسان فه‌ریدی” و خۆكوژی “ئه‌حمه‌د بالدی”، نموونه‌ی گوشاره‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر خوێندكارانه و پێویسته كۆمه‌ڵگای ئێران له ئاست سته‌می كۆماری ئیسلامی‌دا بێده‌نگ ڕانه‌وه‌ستێت.
