ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی سه‌رماوه‌ز، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده ئه‌ندامانی كانونی نووسه‌رانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.
به پێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕۆژی ڕابردوو كاتێك ئه‌ندامانی كانونی نووسه‌رانی ئێران به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی “محه‌ممه‌د موختاری و محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر پویه‌نده” كۆبوونه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی “سارا زارعی” له ئه‌ندامانی ئه‌و كانونهدا گرتووه. شایانی باسه به هۆی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ڕژیم و توندوتیژی دژ به نووسه‌ران، چالاكوانانی ئه‌و كانونه ناچار به چۆڵكردنی ئه‌و شوێنه بوون.
