به پێی دوایین زانیارییه‌كان، به بڕیاری دادستانی كیش، بۆ ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماراتۆن له ئه‌و دوڕگه‌یه دۆسیه‌ی قه‌زایی ساز كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ماراتۆنه به بێ بڕیاری ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چووه و له لایه‌ن دادستانی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “پێشێلكردنی یاسا گشتییه‌كانی ئیسلام”، دۆسیه‌یان بۆ ساز كراوه. شایانی باسه به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ماراتۆنه به سه‌ختترین شێواز سزا بدرێن تاكوو جارێكی دیكه مه‌راسمێكی به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه نه‌چێت.
