ڕۆژی ڕابردوو، چالاكێكی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له ئێران به ناوی “عه‌لی ئێسحاق“، كاتی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری كه‌ره‌ج، گیانی به‌ختكرد.
ناوبراو له دایكبووی ساڵی ١٣٢٨ هه‌تاوی له ناوچه‌ی خانی ئابادی تارانه كه ساڵی ١٣٦٢ به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ “چریكی فه‌دایی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ڕاگیرا. ئه‌و هاووڵاتییه ساڵی ١٣٩٨، به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گروپێكی دیكه‌ی دژ به ڕژیمی كۆماری ، دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانه‌كانی ئێڤین و گه‌وهه‌رده‌شت به‌ندكرا. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه له درێژایی ته‌مه‌نیدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، هیچكات له ئامانجه‌كانی پاشه‌كه‌شه‌ی نه‌كرد و هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ وه‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی به بێ سته‌م له سه‌ر چینی كرێكار ته‌رخان كرد.
