ڕۆژی ڕابردوو، پاكبانانی ناوچه‌ی پێنجی شاری تاران دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، دۆخی ژییانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای ژابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
