ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌میر كه‌بیر هاوكات له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دژ به دابین نه‌كرانی بیمه‌ی ده‌رمانی له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێشینه‌داری ئه‌و شیركه‌ته له مانگانی ڕابردوودا له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
