ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان، ژینگه‌پارێزان، خوێندكاران و دانیشتوانی شاری یاسوج، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی “مه‌سعوود پزشكیان” سه‌رۆك كۆماری ڕژیم له ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ساز كرانی به‌ندئاو له سه‌ر ڕووباره‌كانی ئه‌و پارێزگایه و هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ساز كردنی زیاتر له پێویستی به‌ندئاو له ئه‌و پارێزگایه بووه به هۆی له ناو بردنی به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشتی ئه‌و پارێزگایه، كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه، قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی و هه‌روه‌ها به ناچار كۆچ كردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له دانیشتوانی گونده‌كان. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر بكه‌نه‌وه.
