له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئه‌رده‌بیل، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون و كرێكارێك گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “گهجوران” سه‌ر به پارێزگای مه‌شهه‌د، به هۆی كه‌وتنی به نێو بیری ئاو ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بێڵ، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كرێكاره له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانی له ده‌ست بدات.
