ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی شاری چابه‌هار، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته كه له ئه‌گه‌ری وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه و مان ده‌گرن.
