ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ندكراوانی ٥٥ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئێران، له ٩٧مین حه‌فته‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا و هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕۆژی “خوێندكاران“، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كه‌یان دا.
به‌ندكراوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند ده‌یه سه‌ركوتی خوێندكاران له ئێران، هێشتا ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندكاران نه‌شكێندراوه و به‌رده‌وامن له خه‌بات و تێكۆشان دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سته‌مكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.
