به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كرێكارانی په‌یمانكاری پارسی جنوبی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، هێڵێكی نوێی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ستپێكردووه.
كرێكارانی ناڕازی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان له مانگانی ڕابردوودا، كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا وڵامی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران ناداته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردن له سه‌ر كار یان ساز كرانی دۆسیه له ناڕازیان ده‌كات. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆر له داخوازییه‌كانی كرێكاران هێشتا وڵام نه‌دراونه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌دا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان توندتر و به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه.
