ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له داروسازانی گیلان دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی له به‌رده‌م بینای ئه‌سنادی پزیشكی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه داخوازییه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه وڵام نه‌دراوته‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچووی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌رمانخانه‌كان، گۆڕانی سیاسه‌تی شیركه‌ته‌كانی بیمه و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
