ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كیش چوب له ناوچه‌كانی سه‌ربه‌خۆی بواری پیشه‌سازی و بازه‌رگانی دوڕگه‌ی كیش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگ، نه‌ك ته‌نیا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكوو ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی مانگانی ڕابردوو كه‌متر كراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
