به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا به هۆی پیسبوونی هه‌وای شاری تاران ٣٥٧ دانیشتووی ئه‌و شاره گیانیان له ده‌ستداوه.
به وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ی فریاگوزارییه خێراكانی شاری تاران، له ماوه‌ی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥٧ هه‌زار جار په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌دا گیراوه و ٢١ هه‌زار ئه‌رك ئه‌نجام دراوه كه ٣١ له سه‌دی ئه‌ركه‌كان به هۆی نه‌خۆشییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پیسبوونی هه‌وایه. محه‌ممه‌د ئیسمائیل ته‌وه‌كۆلی له به‌رده‌وامی وته‌كانیدا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ئیمكاناتی پێویست ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان به هۆی پیسبوونی به‌رزتر ببێته‌وه.
