ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی خارك و سیری، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوینی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
