ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌بزه‌وار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “شكوه و شه‌هرووز سه‌دیدی، مه‌سعوود موقه‌یسه و موجته‌با موقه‌یسه” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه “مه‌سعوود موقه‌یسه” پێشووتر به هۆی چالاكییه‌كانی دژ به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت، لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
