له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئێحسان نادی و مه‌نسوور جه‌لالی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “ئه‌راك و كرمان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٦ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “یاشار سادقی، عه‌لی حسێن ڕه‌شیدیان، كازم مۆعتهمدی، مه‌روان جابری، ئیمان مێهرابی و عه‌لیموراد شه‌هبازی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌كانی “بۆكان، ساوه، دزفوول، سنه و یاسوج” له سێداره دراون.
