ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌مه‌دان دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی و ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كادری ده‌رمانی ناڕازی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
