ڕۆژی ڕابردوو، له ئه‌نجامی هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بازاڕی سه‌رگیراوی شاری زاهدان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌نابه‌ران و ته‌نانه‌ت منداڵان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنیكی نادیار ده‌كرێن. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، هێرشی ئه‌و هێزانه بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ئه‌نجام دراوه و هێشتا شوێنی ڕاگرتنی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان دیار نییه.
