کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد

به‌رده‌وامی مانگرتنی په‌ریسا كه‌ماڵی له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریسا كه‌ماڵی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، له‌ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا، دژ به‌ ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، به‌رده‌وامی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی داوه.

ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ دژ به‌ ون بوون و ناڕوونی چاره‌نووسی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مان له‌ خواردن ده‌گرێت و تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانی، واز له‌ مانگرتنه‌كه‌ی ناهێنێت. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ هۆی مانگرتنی له‌ خواردن، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ ناكارامه‌یی سیسته‌می قه‌زایی ڕژیم، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.