به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ئێحسان ئه‌فرا‌شته و مێهدی فه‌رید”، پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٤١ زیندانی ئێڤین، مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له ئارادایه.
به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه بۆ به‌ندی ٢٤١ی ئه‌و زیندانه، مه‌ترسی له سێداره دانیانی زۆرتر كردووه‌ته‌وه و پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان دژ به ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. شایانی باسه ئه‌و دوو هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش تێكهه‌ڵچوونی نێوان به‌ندكراوانی سیاسی و هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین، به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و به‌نده كراون و ته‌نانه‌ت له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
