له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ كرێكار له ئێران، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری تاران كرێكارێكی ئیداره‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها چوار كرێكاری دیكه له هه‌مان شار، به هۆی هه‌ڵدێرانی كامیۆنێكی هه‌ڵگری كرێكاران، به سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه. هاوكات ٦ كرێكاری دیكه له شاره‌كانی “كاشان، بیرجه‌ند، قوم و به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی”، به هۆی نه‌بوونی ئیمكانات و ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و ٤ كه‌س له برینداران گیانیان له ده‌ستداوه.
