ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی سرویسی هاتوچۆی قوتابیان له جاده‌ی مه‌لایر بۆ هه‌مه‌دان، ١٣ قوتابی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی بریندار به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام حسێن” له شاری مه‌لایر كراون و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌پرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و هه‌روه‌ها سرویسی هاتوچۆی قوتابیان له ئێران، ساڵانه به ده‌یان قوتابی به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له دژه‌ست ئه‌ده‌ن و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار ئه‌بن.
