به پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریسا كه‌ماڵی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد، دژ به ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی مانی له خواردن و وه‌رگرتنی ده‌رمان گرتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه له ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه مانگرتنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و پاشان له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه نه‌ك ته‌نیا ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه، به‌ڵ كوو له مافی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ئیسفه‌هانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی ” ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
