ڕۆژی ڕابردوو، “یونس ئازادبه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری گیلان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه‌ی كه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه، بانگهێشت كراوه و پێویسته له ده ڕۆژی داهاتوودا خۆی ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بكات.
ناوبراو له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شاری ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، حوكمی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، حوكمی ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه له به‌ندكراوانی ده‌یه‌ی شه‌ستی زایینییه و زیاتر له ١٠ ساڵ له ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی ڕژیمدا به‌ندكراوه.
