به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦ كرێكار له ئێران و كوردستان به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و پێنج كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤ كرێكاری بیناسازی له شاره‌كانی “ورمێ، زه‌نجان و ڕه‌شت“، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه بریندار و سێ كرێكار پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه كۆڵاندنی بیری ئاو، له ناوچه‌ی “ئه‌كره‌م ئاباد” سه‌ر به شاری یه‌زد، به هۆی ڕووخانی دیواری بیره‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه كه پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری خێراوه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خهكڵكی شاری هه‌مه‌دان و شاغڵ له ناوچه‌ی “گه‌نج ته‌په“، تووشی ڕووداوه بووه و به هۆی خنكانی له ئاودا گیانی له ده‌ستداوه.
