به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی پارسی حه‌فت ته‌په، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوییه‌وه پێیان نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت وڵامی ناڕازیان نادرێته‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به هۆی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له ئه‌و شیركه‌ته، گوشارێكی زۆری ئابووری كه‌وتووه‌ته سه‌ر كرێكاران و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شوێنی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.
