له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “غوڵامعه‌لی ئیفتخاری، ئه‌رسه‌لان بێهبه‌هانی و شاهموراد دهقانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “نه‌یشابوور، سهربزهوار و عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “حه‌مید ئه‌مینی، ئه‌شكان شه‌هرابی، قاسم سه‌رله‌ك و ئه‌مین چه‌هار باشی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “كاشان، ئه‌لیگوده‌رز و گورگان” له سێداره دراون.
