ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا مانیان له خواردن گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیندانیانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، له حه‌فته‌ی ٩٦ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ئێران، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
