ڕۆژی ڕابردوو، “كورۆش حسێنی” نوكیشی مه‌سیحی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان و دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، به دانانی بارمته‌ی دوو ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. دواتر ئه‌و به‌ندكراوه ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵه ژیانی له ئێران تێپه‌ڕ ده‌كات، له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شه‌هریاره‌وه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
