ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و هه‌روه‌ها به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان بوون.
