ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، مه‌ئمورانی شاره‌داری چابه‌هار هاوكات له‌گەڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیم، هێرشیان كرده سه‌ر ده‌سفرۆشانی ئه‌و شاره، و كه‌لوپه‌له‌كانیان به تاڵان برد.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانەی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، مه‌ئمورانی شاره‌داری خوازیاری پێدانی باج له لایه‌ن ده‌سفرۆشانی ئه‌و شاره بوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه كه خه‌ڵك داخوازییه‌كانیانی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و نه‌ك ته‌نیا كه‌لوپه‌له‌كانیان به تاڵان براون، به‌ڵكوو به توندوتیژییه‌وه له گه‌ڵیان هه‌ڵسوكه‌وت كراوه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
