به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگری دارستانه‌كانی “نه‌منه‌ق” سه‌ر به شارستنی جۆلفای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژه هێشتا به‌رده‌وامه و به‌ره‌یەكی زۆر له سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو چووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، ڕۆژ به ڕۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی گه‌یشتنی به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵك هه‌یه. شایانی باسه له سه‌رتای ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئاگره‌وه، خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزان هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی و پێویست بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، نه‌ك ته‌نیا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه، به‌ڵكوو مه‌ترسی له سه‌ر گیانیان هه‌یه.
