ڕۆژی ڕابردوو، ماڵدزراوانی شیركه‌تی مودیران خودرۆ دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و شركه‌ته له شاری كرمان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له سه‌ر پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان به ئه‌و شیركه‌ته و به‌ڵێنی به‌رپرسان به خوازیاران، نه‌ك ته‌نیا ئۆتۆمبیله‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراون، به‌ڵكوو له لایه‌ن حەراسه‌تی شیركه‌ته‌وە هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن، دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
