ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له كۆگای پیشه‌سازی تیتانیۆمی كه‌هنووج، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵه زیاد نه‌بووه و هه‌روه‌ها له حه‌قده‌ستی كرێكاره خۆجێییه‌كان و كرێكارانی دیكه‌دا جیوازی هه‌یه. له به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شوێنی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌ستی كرێكاران بوون.
