“زه‌رتۆشت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به پێنه‌دانی مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به توندوتیژییه‌كی زۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی زیندان كراوه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “ساز كردی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و هه‌روه‌ها له دۆسیه‌یه‌كی جیاوازدا كه به هۆی تۆمار كردنی سكاڵا له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بۆ ساز كراوه، سه‌رجه‌م حوكمی شه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
